گۆڤاری ناوداری نەیچەر، ساڵی ١٩٩٢ دەرفەتی بۆ ڕەخسا کەشانازییەکی گەورە بەخۆی ببەخشێت کاتێک پرۆفیسۆری بەریتانی (Ratcliffe)
توێژینەوەکەی خۆی، سەبارەت بە کاردانەوەی خانەکانی لەشی مرۆڤ لە کاتی کەمبوونی ڕێژەی ئۆکسجین، نارد بۆ گۆڤاری ناوبراو بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی.
سەرنووسەری گۆڤاری نەیچەر پشتئەستوور بە ڕاپۆرتی هەڵسەنگێنەرەکان، توێژینەوەکەی ڕەتکردەوە، لە نامەی ڕەتکردنەوەکەیدا، سەرنووسەر، بە ڕوونی لە بایەخی توێژینەوەکە کەم دەکەنەوە و بەنەشیاو لە قەڵەمی دەدات بۆ بڵاوبوونەوە لەو گۆڤارەدا.
لە شوێنێکی نامەکەدا هاتووە کە ئەو توێژینەوەیە، ئاستی مەعریفەمان پێش ناخات.
ساڵی ٢٠١٩، بیست و حەوت ساڵ دوای نامەی ڕەتکردنەوەی گۆڤاری نەیچەر، ئەو زانایە لە سەر هەمان ئەو بابەتەی کە گۆڤاری نەیچەر کارتی سووری پێ بەخشی بوو، خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت.
‏Ratcliffe چووە ناو مێژوو لە گەورەترین دەرگاوە، گۆڤاری نەیچەریش نیشانەیەکی پرسیاری گەورەی لە سەر خۆی دانا.