ماوەی چەند ساڵێکە گروپی (واگنەر )ی نیمچە سەربازی تایبەتی ڕووسیا لە سودان بوونیان هەیە…ئەو گروپە نەبا ڕەنگە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا بە ئاقارێکی دیکەدا چووبا….(واگنەر) لە سودان ئەرکیان پاراستنی ئاسایشی کۆمپانیایەکی ڕووسییە کە سەرقاڵی دەرهێنانی زێڕن لە چەند کانێکی ئەو وڵاتەدا.
ئەم بازرگانییە بە زێڕی سودان لە سەردەمی دەسەڵاتی عومەر بەشیردا دەستیپێکردووە بەڵام ئێستا فراوانتر بووە دوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر مۆسکۆدا و هەوڵدانی ڕووسیا بۆ بەدەستهێنانی پارەی کاش و تەمویل کردنی جەنگی ئۆکرانیا… ڕووسیا ماوەیەکە ئارەزووی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازییە لە پۆرت سودان لەسەر دەریای سووردا. ئەو جەنگەشی قۆزتۆتەوە بۆ هێنانە دی ئەو ئاواتەی….
چین بۆی چۆتە سەر و لە وڵاتی جیبۆتی پێگەی سەربازی هەیە….ڕووسیاش دەبێت بۆی بچێتە سەر….. جگە لە سودان، چەند وڵاتێکی دیکەی ئەفریکاش کە ناسەقامگیرن، وەک لیبیا، چاد و کۆماری ئەفریکای ناوەڕاست، گروپی ڤاگنەر ئامادەییان هەیە.
لەو کاتەی ڕۆژئاواییەکان بە ئۆپەراسیۆنی تایبەت و بە دڵەڕاوکێوە، خۆیان و دیپلۆماتەکانیان لە سودان دەرباز دەکەن، ڕووسەکان بە بزەی سەرلێو و بە شادییەوە، جێپێی خۆیان قایم دەکەن….. دوو ساڵ بەر لە ئێستا، ڕۆژئاواییەکان بە سیناریۆیەکی نیمچە هاوشێوە لە ئەفغانستان دەرپەڕێندران……
خولقاندنی ئاژاوە لە وڵاتان، هەڵاتنی ڕۆژئاواییەکان و جێگرەوەیان لە لایەن ڕووسیاوە (لە ئایندەەیەکی نزیک بە هاوبەشی لەگەڵ چین) شێوازێکی نوێی جەنگە دژ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی……


