
گۆی زەوی گڕی گرتووە....هۆشداری:
بەپێی ڕاپۆرتە زانستییە نوێیەکان، وا پێدەچێت کە ئەم مانگی تەمموزەی ئەمساڵ، گەرمترین مانگ بێت کە تا ئێستا لەسەر زەوی تۆمارکراوە. شیکارییە سەرەتاییەکانیش دەریدەخەن کە ڕەنگە گەرمترین مانگیش بێت لە ماوەی نزیکەی ١٢٠ هەزار ساڵی ڕابردوودا.
هۆشداری:گەرمبوونەوەی زەوی و وشکەساڵیی بەردەوام ڕەنگە هاندەر بێت کە شەپۆلی کۆچی بەکۆمەڵ بەرەو ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات و دیمۆگرافیای کوردستان بەتەواوی و بۆ هەمیشە بگۆڕدرێت.....
چارەسەر: دەبێت حکوومەتی هەرێم و ناوەند فشاری جددی بکەن کە تورکیا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەشەئاوی کوردستان و عێراق بەرداتەوە. پێویستە وەک پرسێکی چارەنووسساز لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانیشدا لۆبی بکرێت، ئەگەر نا خراپتر لە لۆزانی سیاسی، ئەو جارە کوردستان دەبێتە قوربانی کەش و هەوا کە لە مێژووی خۆیدا هاوشێوەی نەبووە. لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕەنگە واقعێک بێتە پێش کە لە هیچ شوێنێکی کوردستان، کورد زۆرینەی دانیشتوان پێکنەهێنن.


